جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رايدهگهێنێت، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر بوودجە دەدرێت.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند، ئەمڕۆ دووشهممه 3ی6ی2024 پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بوودجە کۆدەبێتەوە، ھاوکات لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی بوودجە تەواو کردووە و ئامادەیە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بدرێت.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردۆتەوە، كاتژمێر 3ی پاش نیوهڕۆی ئهمڕۆ ، پڕۆسەی دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی 2024ی عێراق بەڕێوە دەچێت.
بەگوێرەی خشتەكە دانیشتنی پەرلەمان تەنیا بۆ یەكەم مەبەست دەبێت ئەویش دەنگدان دەبێت لەسەر یاسای بودجەی 2024ی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.