Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:32

هەولێر... یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زیرەکی دەستکرد بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 1ی6ی2024، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاوی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەکادیمستان و مامۆستایانی زانکۆ قوتبیان و شارەزایان، یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زیرەکی دەستکرد Ai لە کوردستان و عێراق لەهەولێر بە هاوبەشی لەگه‌ڵ دامەزراوەی ڤیژن ئێجوکەیشنەوە ڕێکخرابوو بەڕێوەچوو.

لەمیانی پێشکەشکردنی چەندین گوتار، لەبارەی گرنگی زیرەکی دەستکرد لەژیانی مرۆڤایەتی و پێگە و مامەڵەی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەم پێشکەوتنە، بۆ ئامادەبووان ڕوونکرایەوە.

هەروەها تیشکخرایە سەر سەرهەڵدانی ئەو شۆڕشە تەکنەلۆژیایە، کە بە ئاراستەی خزمەتی مرۆڤایەتی و خزمەتگەیاندن و ئاسانکاریکردن بۆ ڕایی کردنی کاروبارەکانی ژیانی مرۆڤ بەگشتیی.
پاشان دەستکرا بە پێشکەشکردنی چەندین پەنێل لەبارەی سەرهەڵدان و فراانبوونی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد و ڕۆڵی لە سوودگەیاندن بە کارەبا و پرسی وزە و  برەودان بە رەوتی بازرگانی و ئابووری بەگشتیی.
 
هەروەها تیشکخرایە سەر دیموکراتیەتی پێشەکەوتنی زیرەکی دەستکرد و بڕینی هەموو سنوورەکانی مرۆڤایەتی.

ئەوەش خرایە ڕوو، لەداهوودا زیرەکی دەستکرد ڕووبەرێکی فراوانی ژیانی مرۆڤ کۆنترۆڵ دەکات وچەندین ئەرک بەڕێوەدەبات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.