ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگەی كەلار – كفری، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكئاب وەرگەڕا و بەهۆیەوە سەرنشینەكانی بریندار بوون.
رووداوەكە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک گوندی عەبدوڵا قوت لەسەر ڕێگای کەلار - کفری روویداوە و تێیدا ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا پیکئاب كە دوو کەسی تێدابووە، وەرگەڕاوە.
هەردوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بریندار بوونە و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.