ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان لە بەغدا لهگهڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پشتیوانیکردنی هەوڵ و گفتوگۆکانی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ گشت کێشەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە گرنگیی سەربەخۆیی دادگاکان بەشێوەیەک نابێت بڕیاری دادگاکان ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی گشتیی و پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پێکهاتەکان و هاووڵاتییانی عێراق بەگشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.