مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەرمی ئەو هاووڵاتییەیان دۆزییەوە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە چارەنووسی نادیار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی هاووڵاتییەک بەناوی (نەجمەدین محەمەد ساڵح) تەمەن 75 ساڵ لە ڕۆژی 1ی 5ی 2024 لە ماڵ چووبووە دەرەوە و چارەنووسی نادیار بوو، هێزەکانی پۆلیس بەردەوامبوون لە گەڕان و پشکنین و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەی هاووڵاتییەکە.
بڵاویشی كردەوە: سەرئەنجام ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی هاووڵاتییەکە لە قۆپییەکانی قەرەداخ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دۆزرایەوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە تیمەکان سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکەن بۆ پزیشکی دادوەری بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی.
وێنە: نەجەمدین محەمەد ساڵح ئەو هاووڵاتییەی ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.