هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق و لوبنان و میسر و ئوردن ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکه‌یان.
نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پەیوەندی بە عێراق و میسر و ئوردنەوە کردووە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان بە دابینکردنی شوێنی سەلامەت بۆیان لە ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان.
لە میانی دانیشتنێکی وەزاریدا کە دوێنێ سێشەممە بەڕێوەچوو، میقاتی تیشكی خسته‌سه‌ر کۆنفرانسی پشتیوانی لە ئایندەی سووریا کە لە برۆکسل بەڕێوەچوو، هه‌روه‌ها ڕایگەیاند کە حكومه‌تی لوبنان له ڕێگەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیەوە بۆ یەکەمجار داواكارییه‌كی تایبەتی بۆ ڕێکخستنی دۆسیه‌ی ئاوارەکانی سووریا لە لوبنان، پێشكه‌شی حكومه‌ت كرد و داواكارییه‌كی پەسەندکرا و لەلایەن پەرلەمانەوە پاڵپشتی کرا.
نه‌جیب میقاتی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، وەزیری دەرەوەی لوبنان پەیوەندی لەگەڵ وەزیرانی عەرەبی ئەنجامداوە کە وڵاتەکانیان میوانداری ئاواره‌كانی سووریایان كردبوو، له‌وانه‌ش ئوردن و عێراق و میسر، له‌سه‌ر پلانێکی یەکگرتوو ڕێککەوتوون بۆ پەیوەندیکردن بە لایەنی سووریا و پاڵپشتی كردن له‌و بڕیاره، هاوكات لوبنان جەختی لەسەر پێویستی پشتیوانی و یارمەتی کردەوە بۆ هاندانی سوریاییەکان بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.