شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە، سەرپەرشتيی کۆبوونەوەیەکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی و ئۆفیسی هەمەئاهەنگيی هاریکاريی ئاسایشی ئەمهریکاى لە هەرێم کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە عەبدوالخالق بابیری، بریکاری وەزارەت و سەرۆکی ئەرکان و ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەت ئامادهى بوون، گفتوگۆی هەمەلایەنەی پرۆسەی پێکهێنانی فیرقەکان، سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵ، پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە و ستراتیژییەتی دوورمەودای پرۆسەی چاکسازيی پێشمەرگە تاووتوێ کرا.
وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەریەک لە کۆڵۆنێڵ مەکێنزی، بەرپرسی ڕاوێژکارانی باڵای سەربازيی هاوپەیمانان و کۆڵۆنێڵ گاچێرۆ، بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاريی ئاسایشی ئەمهریکاى کرد، و ڕایگەیاند: "هاریکارییەکانی ڕاوێژکارانی باڵای سەربازيی هاوپەیمانان و تیمی ئۆفیسی هاریکاريی ئاسایشی ئەمهریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، جێی بایەخی زۆری ئێمەیە و، هۆکارێکی گرنگی پێشکەوتن و پەرەسەندنی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگەیە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.