دەروازەی حاجی ئۆمەران رایگەیاند كە بەشێوەیەكی كاتی بەڵگەنامەی پۆلیسەی شەحنیان راگرتووە.
دەروازەی حاجی ئۆمەران لە ئاگادارییەكدا بۆ بازرگانان و خاوەنکاران و هاوردەکاران و دەرهێنەرانی گومرگی رایگەیاند كە لەسەر فەرمانی وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی (سێ ڕۆژ) داواکردنی بەڵگەنامەی (پۆلیسەی شەحن) ڕاگیراوە.
راشیگەیاند كە راگرتنەكە كاتییە و دەروازەكانی باشماخ و پەروێزخانیش دەگرێتەوە، تاوەکو لەگەڵ لایەنی پەیوەنداری عێراقى ئەم بابەتە تاوتوێ دەکرێت و یەكلایی دەكرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.