دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە چیای بۆڵی لە سنووری شارۆچكەی سیدەكان بۆردومان كرا.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگەیاندین: کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا حەشارگەیەكی چەکدارانی پەکەکەیان لە چیای بۆڵی لە سنووری شارۆچكەی سیدەکان بۆردومان کرد.
راشیگەیاند: بەو پێیەی شوێنی بۆردومانەکە دوور بووە لە ئاوادانی، هیچ هاووڵاتییەکی سڤیل نەبۆتە قوربانی.
ئاماژەی بەوەش دا كە بەهۆی دووری و مەترسی ناوچەكە، تا ئێستاس زەرەر و زیانی پەکەکەش نەزانراوە.
سیدەكان / مەهدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.