Erbil 13°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 15:21

نێچيرڤان بارزانی و ميرى ئێزدييان دۆخى ناوچه‌ى شه‌نگال و ئاواره‌ ئێزدييه‌كانیان تاوتوێكرد

نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ ميرى ئێزدييان كرد
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/28  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مير حازم ته‌حسين به‌گ ميرى ئێزدييان له‌ كوردستان و عێراق و جيهان، پشتگيريى خۆى بۆ میر و ته‌واوى مافه‌كانى ئێزدييان دووپات كرده‌وه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخى ئێزدييان و مافه‌كانيان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌ و جه‌ختيان له‌ پێويستيى خزمه‌تكردنى باشترى‌ هاووڵاتييانى ئێزدى له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌ كرده‌وه‌.

دۆخى ناوچه‌ى شه‌نگال و ئاواره‌ ئێزدييه‌كان و ژيان و گوزه‌رانيان له‌ كه‌مپه‌كان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.