Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 13:20

شەپۆڵی گەرما دەست پێ دەكات و پلەكانی گەرما دەگاتە 40 پلەی سیلیزی

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی كەشوهەوا رایگەیاند كە شەپۆڵی گەرما روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و لە هەندێ شوێن پلەكانی گەرما دەگاتە 40 پلەی سیلیزی.

ئاراس جەبار پسپۆڕی كەشوهەوا رایگەیاند: سبەی سێشەممە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستەھەوای گەرمی باکوری ئەفریقیا بۆ سەر ناوچەکانمان، پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکان بەراورد بە ئەمڕۆ 3  تا 4 پلە بەرزدەبێتەوە و کەش گەرم دەبێت.

راشیگەیاند: پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆڵە گەرمایە لەسەر ناوچەکانمان تا کۆتای ئەم ھەفتەیە بەردەوام بێت و لە رۆژی ھەینییەوە کاریگەری نامێنێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

پسپۆڕەكەی كەشوهەوا پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-

ھەولێر 38 پلە

سلێمانی 35 پلە

دھۆک 36 پلە

ھەڵەبجە 36 پلە

کەرکووک 39 پلە

ئیدارەی گەرمیان 41 پلە

ئیدارەی راپەرین 35 پلە

ئیدارەی سۆران 33 پلە

ئیدارەی زاخۆ 36 پلە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.