Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:23

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ یادی 48 ساڵه‌ی شۆڕشی گوڵان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتیدا هاتووه‌، ئەمڕۆ 48 ساڵ بەسەر شۆڕشی گوڵانی نیشتیمانی پێشکەوتن خوازدا تێدەپەڕێت، شۆڕشی گوڵان بە فەرمانی ڕابەری ڕۆحی نەتەوەیمان بارزانی نەمر بەگوێرەی نەخشە و ستراتیژێکی نوێی نەتەوەی و نیشتیمانی دەستی پێ کرد و وەڵامێک بوو بۆ دوژمنان کە بە پیلانێکی نێودەڵەتی شوم ( پیلانی جەزائیر ) بە شێوەیەکی کاتی توانیان شۆڕشی ئەیلول ڕابگرن ، هەر بۆیە پێشمەرگەکانی پارتی و بارزانی بۆ درێژەدان بە شۆڕشی ئەیلول و  لە پێناو هەستانەوە و بەردەوامی دان بە خەبات و لە گۆڕنانی پیلانی دوژمنان ، شۆِڕشی گوڵانیان بەرپا کرد و شەوەزەنگی نائومێدییان ڕەواندەوەو  قۆناغێکی نوێ لە خەباتی نیشتیمانی دەستی پێ کرد.

فراكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاندووه‌، ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان بەڕابەرایەتی بارزانی نەمر و بەسەر پەرشتی ڕاستەوخۆی( سەرکردایەتی کاتی)لەو ئان و ساتە هەستیارەدا بەدۆست و دوژمنی سەلماند کە بیر و باوەڕ و ڕێبازی بارزانی لە هیچ بارودۆخێکدا پاشەکشە لە مافەڕەواکانی هاوڵاتیانی کوردستان ناکات و بەردەوام دەبێت لە خەباتکردن لە پێناوی بەدەست هێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پیلانی ناوخۆی و دەرەکی ناتوانێت پارتی ڕابگرێت.


له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا هاتووه‌، شۆڕشی گوڵان لۆژیکیانە مامەڵەی لەگەڵ بارودۆخی دووای شۆڕسی ئەیلول کرد و هەنگاوی کردانی لە پێناو یەکخستنی نێوماڵی کوردا هاویشت تا گەیشتە ئەوەی ( بەرەی كوردستانى ) ڕابگەیەنرێت و لە ئەنجامی خەبات لە چوارچێوەی ( بەرەی کوردستان)ی دا ڕاپەڕینی جەماوەری بەهاری 1991 بەرپا بوو ، کوردستان ئازاد کراو دواتر لە سەر داوای جەنابی سەرۆک بارزانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دامەزرێنرا و دەسکەوتەکانی ئەمڕۆ بەدەست هاتن ..

له‌ كۆتاییدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لەیادی شۆڕشی گوڵاندا،پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتیمان و پێشمەرگەکانی شۆڕشی گوڵان و خەڵکی کوردستان بەگشتی دەکەین و سەری ڕێز و نەوازش بۆ بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان و کەس و کاری سەربەرزیان نەوی دەکەین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.