ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی5ی2024، له یادی (98) ساڵه‌ی ده‌رچوونی گۆڤاری زاری كرمانجی له ڕواندز وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆ ئه‌م یاده‌و ڕۆڵی( حوسێن حوزنی) و چاپخانه‌ی كوردستان كاره‌كانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئێواره كۆڕێك بۆ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس (مه‌غدید حاجی) سازده‌كات.
له كۆڕه‌كه‌دا نووسه‌ر تیشك ده‌خاته سه‌ر گۆڤاری زاری كرمانجی و رۆڵی نووسه‌ر (حوسێن حوزنی موكریانی) .
كۆڕه‌كه له كاتژمێر 5ی ئێواره،له هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی ڕواندز به‌رێوه‌ده‌چێت.
حوسێن حوزنی موكریانی له سه‌یده‌كانی ئینچكه و شقۆیفه كه دوو گوندن له نزیك شاری بۆكان و له ساڵی 1890 له مه‌هاباد له‌دایك بووه، باوكیشی كاری زه‌مبیل فرۆشی كردووه له ماڵه‌وه.
حوسێن حوزنی موكریانی بۆ خوێندن ڕوویكردووه‌ته مه‌راغه و ته‌برێز، پاشان چووه‌ته یه‌ریڤان و ڕووسیا و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ و دواتریش هه‌ریه‌كه له ولایه‌ته‌كانی سوریا و لوبنان و فه‌ڵه‌ستین و میسر و حیجازی عوسمانی و وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا گه‌ڕاوه.
له ساڵی 1915ز چاپخانه‌یه‌كی له حه‌له‌ب دامه‌زراندووه تا ساڵی ساڵی 1925ز ڕووی له عێراق كردووه و له سه‌ره‌تاشدا ماوه‌یه‌ك له به‌غدادا ماوه‌ته‌وه و له ساڵی 1926 به ته‌واوه‌تی له ڕواندز جێگیر بووه.
حوسێن حوزنی له ڕواندز چاپخانه‌یه‌كی به ناوی زاری كرمانجی دامه‌زراندووه و گۆڤارێكیش هه‌ر به ناوی چاپخانه‌كه‌وه - گۆڤاری زاری كرمانجی ده‌ركردووه.
سه‌ید حوسێن حوزنی له ماوه‌ی ژیانیدا چه‌ندین جار دژایه‌تی كراوه و هه‌وڵی زۆر دراوه چاپخانه‌كه‌ی له ژێر ده‌ست ده‌ربهێنرێت، به‌ڵام ئه‌م خه‌مخۆره گه‌وره‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رده‌وام بووه له خزمه‌ت كردن به مێژوو و ئه‌ده‌بی كوردی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر له چوونی بۆ ئه‌سته‌نبوڵه‌وه ده‌ستی به نووسین كردووه، له ئه‌سته‌مبوڵ و حه‌له‌بدا به نھێنی چه‌ندین گۆڤاری ده‌ركردووه ، وه‌ك (كوردستان ، ئارارات ، بۆتان ، چیاكرمانج ، دیاربه‌كر ، سۆران) له باشووری كوردستانیشدا ساڵی (1926) گۆڤاری (زاری كرمانجی ) له ڕه‌واندز ده‌ركردووه ، له ساڵی 1935یش له ھه‌ولێر گۆڤاری (ڕووناكی) ده‌ركرد . ھه‌روه‌ھا له ساڵی 1943 له به‌غدا سه‌رپه‌رشتی گۆڤاری (ده‌نگی گێتی تازه)ی كردووه . جگه له‌مانه 40-50 كتێب و یادگاری به نرخی له‌پاش به جێماوه ، حوسێن حوزنی له ساڵی 1926 چیڕۆكی (خۆشی و ترشی) و (مهڕۆكهو بزنۆكه)ی چاپ كردوو.
كتێبه‌كانی له سه‌ر مێژووی كوردستان:-
مێرگه‌ی دڵان
خونچه‌ی به‌ھارستان
پێشكه‌وتن
ئاوڕێكی پاشه‌وه
میرانی سۆران
كوردستانی موكریان
ناودارانی كورد
به كورتی ھهڵكهوتی دێریكی
لاپه‌ڕه‌یه‌ك له دێریكی كوردستانی موكری
حوسێن حوزنی ساڵی 1943ز له ڕواندز دوور خراوه‌ته‌وه و تا كۆتایی ته‌مه‌نی له شاری به‌غدا ژیاوه و له 20-9-1947له شاری به‌غدا كۆچی دوایی كردووه، پاشان ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته‌وه ھه‌ولێر و ئێستا گۆڕه‌كه‌ی له شاری ھه‌ولێره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.