کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر دهکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی قەتەری لهههولێری پایتهختن.
هەڵگورد ساڵەیی، ڕاوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: شهوی رابردوو شاندێکی قەتەری بە سەرۆکایەتیی دکتۆر ئەحمەد حەسەن، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر گهیشتنه فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێكرا".
گوتیشی: "سەردانەکە بە مەبەستی برەودان بە پەیوەندییەکانی میرنشینی قەتەر لەگەڵ هەرێمی كوردستان و چەند دیدارێکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم، هاوکات بە مەبەستی کردنەوەی کونسوڵگەریی گشتیی دەوڵەتی قەتەرە بە شێوەیەکی فەرمی".
ڕاوێژکارەکە ڕاشیگەیاند: " سبهی یەکشەممە، کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر دهکرێتەوە، ئەمەش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر لە سەرجەم بوارەکاندا گرنگیی خۆی دەبێت".
تاکوو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 41 کونسوڵگەری، نووسینگەی کونسوڵگەری، نووسینگەی باڵیۆزخانە، ئاژانس و کونسوڵگەریی فەخری هەن و چالاکییە دیپلۆماسییەکانی خۆیان بەڕێوە دەبەن.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.