بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند كە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی كەمێك تۆز و خۆڵاوی دەبێت و بۆ سبەی شەممەش باران دەبارێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردەوە:ئاسمان بە گشتی لەنێوان پەلەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە گەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە کەشدا، هەروەها پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ پێنجشەم.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، رایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش ئەگەری كەمێك بارانبارین و هەورەبروسكە هەیە، هەروەها خێرایی باش هەندێك كات زیاد دەكات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە كەشی ناوچەكەماندا.
ئاماژەی بەوەش دا كە لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایی با مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باشووری خۆرئاوا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی پلەی گەرمی پێشبینیکراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-
هەولێر: 34
سلێمانى: 33
دهۆك: 34
زاخۆ: 35
هەڵەبجە: 35
کەرکووک: 38
سۆران: 30
حاجی ئۆمەران: 20
گەرمیان: 20
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.