ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تيى فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هەرێم، به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانيان له هه‌ولێر كرد.
شانده‌كه بۆ گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ياوه‌رانى له ڕووداوى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ياندا، پرسه و سه‌ره‌خۆشييان پێشكه‌ش به سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌مييان له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيانەوە كونسوڵى گشتى و به‌رپرسان له كونسوڵخانه‌ى گشتيى ئێران له هه‌ولێر، سوپاس و پێزانينيان بۆ شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و هاوخه‌مى و به‌شدارييان له ڕێوڕه‌سمى پرسه‌كه‌دا ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.