سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم و كەمێك پێش ئێستا، رووداوێكی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای سەرەكی زاخۆ رووی دا و بەهۆیەوە منداڵێكی تەمەن 5 ساڵ گیانی لەدەست دا.
پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوە دا كە رووداوەكە كاتژمێر 5ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیك شارەدێی باتێلێ روویداوە.
(كوردستان تیڤی) زانیویەتی هونەرمەندی زاخۆیی محەمەد فەخری لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكانی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا بوونە لە كاتی وەرگەڕاندا.
لە ئەنجامی رووداوەكە كوڕێكی هونەرمەندەكە كە تەمەنی 5 ساڵانە بە ناوی (جودی محەمەد فەخری) گیانی لەدەستداوە، هەروەها خۆی و هاوسەرەكەی و كچێكی تریشی بە سەختی بریندار بوون.
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند كە دەستیان بە لێكۆڵینەوەكان لەسەر هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە كردووە.
وێنە: محەمەد فەخری و كوڕەكەی جودی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.