سبەی هەینی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە ئیماڕات و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆ دەبێتەوە.
دلشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری (كوردستان تیڤی) ئامادەی بوو، رایگەیاند: سبەی هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە وڵاتی ئیماڕات.
راشیگەیاند: سەرۆكی هەرێم لە سەردانەكەدا دیداری باڵای لەگەڵ سەرۆكی ئیماڕات دەبێت و سەردانەكە لەسەر ئاستێكی بەرزدا دەبێت.
هەروەها رایگەیاند: ئەمە یەكەمین دیدار و سەردانی سەرۆكی هەرێم نییە بۆ ئیماڕات و پێشتریش دیدار و سەردانی هاوشێوەی هەبووە.
دلشاد شەهاب گوتیشی: لە ماوەی رابردوودا پەیوەندییەكی توندوتۆڵ لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و ئیماڕاتی عەرەبی هەبووە، لە چوارچێوەی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە و بەرەوپێشبردنی سەرۆكی هەرێم دەچێتە ئیماڕات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.