فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا دهڵێت: هێزەکانیان سەرکەوتوو بوون لە لەناوبردنی چوار درۆن کە سەر بە میلیشیای حوسییەکان بوون لە یەمەن.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ناسراوه به سێنتکۆم بەیاننامەیەکی له تۆری كۆمهوڵایهتی ئێكس بڵاویکردوەتەوە، تیادا هاتووه، هێزەکانیان سەرکەوتوو بوون لە لەناوبردنی چوار درۆنی سەر بە میلیشیای حوسییەکانی یهمهن.
ئاماژهی بهوهشداوه، حوسییهكان بهو درۆنانهیان نوێنەرایەتی هەڕەشەیەکی نزیک دەکەن بۆ سەر ئەمهریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە.
باسی لهوهشكردووه، هێزهكانیان ئەو ڕێوشوێنانە بۆ پاراستنی ئازادی کەشتیوانی و پاراستنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان و کەشتییە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانان و بازرگانییەکانه له دژی هێرشی حوسییهكان گرتووهته بهر.
حوسییهكان یهمهن، لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانی بۆ حەماس و وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر هێرشهكانی ئیسرائیل بۆ سهر كهرتی غەززە، هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور چڕتر کردووەتەوە و دهڵێن: وەک هاوسۆزییەک لەگەڵ کەرتی غەززە، ئەو کەشتییانە دەکەنە ئامانج کە خاوەندارێتی کۆمپانیا ئیسرائیلییەکانن یان بەڕێوەی دەبەن یان کەلوپەل بۆ ئیسرائیل یان لە ئیسرائیلەوە دەگوازنەوە.
له وهڵامیشدا ئەمهریکا و بهریتانیا هێرشی ئاسمانی ئاڕاستەی شوێنەکانی حوسییەکان دەکەن بە ئامانجی پەکخستنی و لاوازکردنی توانای ئەو گروپە بۆ مەترسی خستنە سەر ئازادی کەشتیوانی و هەڕەشەکردن لە بازرگانی جیهانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.