پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەمیدا دەنگی لەسەر یاسای بۆنە نیشتمانییەكان دا، بەگوێرەی یاساكە رۆژی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بە بۆنەیەكی نیشتمانی دیاری كراوە و لە سەرتاسەری عێراق كراوەتە پشوو.
یاساكە چەند رۆژێكی نوێی بۆ پشوو لە عێراق دیاری كردووە و یەكێك لەو رۆژانەش 18ی زی حجەیە كە جەژنێكە تایبەت بە شیعەكان.
بڕگەیەكی تری یاساكە تایبەت بوو بە هەرێمی كوردستان كە ئەویش 16ی ئادار و رۆژی كیمیابارانی هەڵەبجە بوو، دەنگ لەسەر ئەوە درا كە ئەم رۆژە لە تەواوی عێراق بكرێتە پشووی سەرتاسەری.
وێنە: نووسراوی پەرلەمانی عێراق بۆ بۆنە نیشتمانی و پشوووەكان:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.