ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/5/2024، بە ئامادەبوونی نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هەولێر و سیروان محه‌ممه‌د سه‌رۆكی ده‌سته ئاماری هه‌رێمی كوردستان و د.دلزار حه‌مه ساڵح به‌رێوه‌به‌ری ئاماری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار، دەست بە یەکەم هەنگاوی ئەزموونی سەرژمێری گشتیی لە گەڕەکی ئیبن مستەوفیی شاری هه‌ولێر كرا.
پرۆسه‌كه له فولکەی شێخ مه‌حموودی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ده‌ستیپێكرد، كه بریتیی بوو لە تەواوی قۆناغەکانی کرداری سەرژمێری ئەزموونی لە (گەمارۆدان و ژمارەدانان و پرکردنەوەی فۆڕمەکانی سەرژمێری لە فۆڕمی خێزان و هەژمارکردن ) بە شێوەی ئه‌لیكترۆنی.
پرۆسەكه لە هەمان کات و کاتژمێر لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
له‌مباره‌یه‌وه نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قه‌زای ناوەندی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی کوردستان، چەندین کارمەند ڕاهێندراون.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند بەمەزندەی هەموو لایەک ئه‌نجامدانی سەرژمێریی گشتی، پێویستی بە 15 هەزار کارمەند هەیە.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "وەکو قەزای ناوەند هەموو ئامادەکارییەکانمان کردووە، تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی و پۆلیسی هاتووچۆ لەگەڵ ئەو تیمانە دەبن و هاوکارییان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.