ئەمڕۆ سێشەم لە كاتی گواستنەوەی زیندانییەك لە یەكێك لە گرتووخانەكان لە پارێزگای زیقاڕ لە دەستی پۆلیس رای كرد و تا ئێستا دەستگیرنەكراوەتەوە.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە: زیندانییەكە لە كاتی گواستنەوەی لە بنكەیەكی پۆلیس بۆ دادگا لەژێر دەستی پۆلیس رای كردووە.
بڵاویشیان كردەوە: زیندانییەكە بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركراوە و بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ماوەی 2 ساڵی بۆ بڕاوەتەوە.
ئاماژەیان بەوەش دا كە ئێستا هێزەكانی پۆلیس لە دەوروبەری شوێنی هەڵهاتنی زیندانییەكە دەستیان بە پشكنین كردووە بە مەبەستی دووبارە دەستگیركردنەوەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.