Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:05

پلاسخارت لە لوبنان پۆستێك وەردەگرێت

کوردستان TV
100%

نەتەوەیەكگرتووەكان بەفەرمی جینین پلاسخارتی هۆڵەندی وەك نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە وڵاتی لوبنان دیاری كرد.

بڕیاری دیاریكردنی جینین پلاسخارت وەك نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە لوبنان لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پلاسخارت چەند رۆژێكی كەمی ماوە دەستبەرداری پۆستەكەی وەك نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق بێت كە لە ساڵی 2018ـەوە لەو پۆستەی بەردەوامە.

بەمەش پۆستی داهاتووی پلاسخارت لە شوێنی یوانا فرۆنچكای پۆڵەندی وەك نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە لوبنان دەبێت.

پلاسخارت ماوەی 25 ساڵە كاری سیاسی و دبلۆماسی دەكات و پێشتر لە ساڵانی 2004 تا 2010 ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بووە و هەروەها لە ساڵی 2010 تا 2012 ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا بووە، دواتریش لەنێوان ساڵانی 2012 تا 2017 یەكەم ئافرەت بووە پۆستی وەزیری بەرگری هۆڵەندا وەربگرێت.

پلاسخارت جگە لە زمانی هۆڵەندی، هەروەها زمانەكانی ئینگلیزی، فڕەنسی و ئەڵمانی بەباشی دەزانێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.