وەزیرێكی توركیا ئەمڕۆ دووشەممە زانیارییەكی نەبیستراوی لەبارەی رووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆماری ئێران و یاوەرانی ئاشكرا كرد.
عەبدولقادر ئۆرال ئۆغلو وەزیری گواستنەوەی توركیا ئاشكرای كرد: ئامێری ناردنی سیگناڵ لە هێلیكۆپتەرەكەی ئیبراهیم رەئیسی و یاوەرانیدا كارا نەبووە، یاخود رەنگە هەر ئامێرەكەی تێدا نەبووبێت.
بەپێی ستانداردی جیهانی هەموو فڕۆكەیەكی مەدەنی و سەربازی تەنانەت كەشتییكانیش لە سەرتاسەری جیهان ئامێری ناردنی سیگناڵی هەیە كە بە (Locator beacons) ناسراوە، لە كاتی كەوتنەوەی هەر رووداوێكدا سیگناڵ دەنێرێت بۆ دیاریكردنی شوێنەكەی تا تیمەكانی فریاگوزاری و رزگاركردن بە خێرایی بگەنە شوێنی رووداوەكە.
ئامێری ناردنی سیگناڵەكە بە پاتری كار دەكات و دەتوانێت بۆ ماوەی 30 تا 35 رۆژ بمێنێتەوە و سیگناڵی بەردەوام بنێرێت.
ئێوارەی دوێنێ یەكشەم ئەو هێلیكۆپتەرەی ئیبراهیم رەئیسی و یاوەرانی هەڵگرتبوو لە دارستانێكی چڕی سنووری پارێزگای ئازەربێجانی رۆژهەڵات كەوتە خوارەوە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە هەماهەنگی توركیا شوێنی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكە دیاری كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.