سهرۆك مهسعود بارزانی لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی لە رابهری كۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەت و گەل کرد بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوە و شاندی یاوەریان لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان.
سهرۆك بارزانی رایدهگهێنێت، بە بیستنی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆمار وعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووداوی دڵتەزێنی کەوتنەخوارەوەی هیلیکۆپتەر زۆر خەمگین بووم..
دهقی پهیامی سهرۆك بارزانی:
پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانییەوە
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە بیستنی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆمار وعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووداوی دڵتەزێنی کەوتنەخوارەوەی هیلیکۆپتەر زۆر خەمگین بووم.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەت و خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەکەم. خودای گەورە سەبووریی هەموو لایەک بدات.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
20ی ئایاری 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.