ئەمڕۆ یەكشەممە لە دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دەنگی لەسەر خشتە داراییەكانی بودجەی ساڵی 2024ی عێراق دا.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوی كردەوە: ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی بۆ تاوتوێی خشتە داراییەكانی بودجەی گشتیی 2024ی عێراق ئەنجام دا.
بڵاویشی كردەوە: لە دانیشتنەكەدا دەنگ لەسەر خشتەكە درا، دواتریش رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەكرێت بە مەبەستی پەسندكردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.