وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی نۆ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەددین ڕاگەیاند.
ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، نۆ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لێكۆڵینەوە لەگەڵ تیرۆریستە دەستگیركراوەكاندا كراوە كە لە میانیدا دانیان بەوەداناوە، بەشدارییان كردووە لە ئەنجامدانی چەندین كردەی تیرۆریستی بۆسەر هێزە ئەمنییەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.