بەگوێرەی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بێت، كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش مامناوەند دەبێت.
كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەم.
كەشوهەوای سبەی شەممە: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە بە (1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هەینی.
هەروەها لە هەردوو رۆژەكەش خێرایی با مامناوەند و چالاك دەبێت و ئاراستەكەشی بەرەو باكوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەی گەرمی پێشبینیكراوی شارەكانیش بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-
هەولێر: 29
سلێمانى: 26
دهۆك: 29
زاخۆ: 30
هەڵەبجە: 29
کەرکووک: 35
سۆران: 26
حاجی ئۆمەران: 20
گەرمیان: 36
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.