سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئیسڕائیل دەرگای باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید داخست بەهۆی تەقەكردنەوە.
تەقەكان لە كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیك باڵیۆزخانەی ئیسڕائیل لە ستۆكهۆڵم بیستراون، دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسیش دەركەوت كە راستەوخۆ ئاراستەی باڵیۆزخانەكە كراون.
بەهۆی ئەم تەقانەوە باڵیۆزخانەی ئیسڕائیل بڕیاری دا لەمڕۆوە دەرگای باڵەخانەكەیان تا كاتێكی نادیار دابخات.
پۆلیسی ستۆكهۆڵم ئاشكرای كرد كە چەند گومانلێكراوێكیان دەستگیركردووە و هەروەها لە ناوچەكانی نزیك باڵۆزخانەكە دابەشبوون و لێكۆڵینەوە دەكەن تا سەرەداویان لەسەر رووداوەكە دەست بكەوێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.