شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی یاسای بودجە و ئەو كێشە و گرفتەكانی لەبەردەمیدا دروست دەبن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.
راشیگەیاند: ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجە و چارەسەرکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لە کاتی هەمواری یاساکەدا بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت.
چوونی شاندی حكوومەتی هەرێم بۆ بەغدا لەكاتێكدایە كە ئەمشەو وەزارەتی دارایی عێراق خەرجكردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ مانگی چوار راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.