لە كۆبوونەوەی ئەمشەوی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆمەڵێك بابەتی پەیوەست بە عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌باره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسه هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوولا بيروڕايان گۆڕييهوه، هه‌روه‌ها باسيان له به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و پلان و ستراتيژى پێشخستنى ئابوورى و په‌ره‌پێدان له ته‌واوى عێراق، كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند دۆسيە و پرسێكى هاوبه‌شى نێوان حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خرانه به‌ر باس و جه‌خت له به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا كرايه‌وه بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ياسا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.