سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی دادگای باڵای فیدڕالی عێراق بڵاو كردەوە.
سەرۆكایەتی هەرێم بڵاوی كردەوە: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا سه‌ردانى دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌ببوود سه‌رۆكى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵى كرد.
بڵاویشی كردەوە: له ديدارێكدا ده‌رباره‌ى ده‌ستوور و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و بهرژهوهندييه باڵاكانى وڵات، بيروڕايان گۆڕييهوه و تيشكيان خسته سه‌ر چه‌ند پرسێك ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بە سەردانێك گەیشتە شاری بەغدا.
پێشتر دلشاد شەهاب گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاندبوو كە نێچیرڤان بارزانی لەم سەردانەیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كۆده‌بێته‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسه هاوبه‌شه‌کانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.