Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:51

لە هەولێر بەهۆی تەقینی تانكییەكی گاز دوو كەس بە سەختی بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە تانكییەكی گاز لە یەكێك لە بەنزینخانەكانی شاری هەولێر تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر بڵاوی كردەوە: ئەمرۆ ئێوارە كاژێر 7:48 رووداوێكی ئاگر كەوتنەوە رووی دا لە بەنزیخانەی سەری بڵند لە گەڕەكی قەڵاتی نوێ.

بڵاویشی كردەوە: كەوتنەوەی ئاگرەكە بووە هۆی سوتانی مۆلیدەیەك و هەروەها تەقینی تانكییەكی گاز.

بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە لە ئەنجامی رووداوەكەدا دوو ھاووڵاتی بە سەختی زامدار بوون و بە مەبەستی چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.