Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:44

ئەم هەفتەیە لە بەغداوە پارەی مووچەی فەرمانبەران دەگات

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد كە ئەم هەفتەیە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە دەگات و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

ڤیان سەبڕی سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەهۆی ئەو لێكتێگەیشتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، نابێت ئەم هەفتەیە تێپەڕ بكات و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە بگات.

شێروان دووبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ناردنی بەشێك لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردووە.

گوتیشی: بۆ رۆژانی داهاتووش ناردنی پارە لە بەغداوە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی تەواوی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

لەلایەكی ترەوە ئیخلاس دلێمی كە ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە، ئەویش دووپاتی لە ناردنی مووچە كردەوە و رایگەیاند: ئەم هەفتەیە مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی كوردستان.

هەر ئەمڕۆ دووشەممەش وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەجكردن و ناردنی بەشێك لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی دەركردبوو كە بریتی بوون لە مووچەكانی خانەنشینان، چاودێری كۆمەڵایەتی، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان.

چەند رۆژێك پێش ئێستاش، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتبووی كە حكوومەتی هەرێم هیچ بیانۆیەكی بۆ بەغدا بۆ نەناردنی مووچە نەهێشتۆتەوە و سەرجەم داواكارییەكان جێبەجێكراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.