كچێكی خەڵكی شارۆچكەی شێخان ماوەی پێنج رۆژە لە ماڵ دەركەوتووە و نەگەڕاوەتەوە، پۆلیس داوا دەكات هەر كەسێك زانیاری هەیە ئاگادارییان بكەنەوە.
هێمن سلێمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك بڵاوی كردەوە: كچێك كە لە وێنەكەدا دیارە بە ناوی (ئامینە سەڵاح ئەحمەد) لە دایكبووی ساڵی 2008 لە ماڵ دەركەوتووە و نەگەڕاوەتەوە.
بڵاویشی كردەوە: كچەكە لە سەنتەری شارۆچكەی شیخان بەرەو رێگای ئەلقووش چووە و لەوێ بزربووە و تا ئێستا بێ سەروشوێنە.
بەڕێوەبەرەكەی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك داواشی لە هاووڵاتییان كرد هەر كەسێك زانیاری لەسەر هەیە پەیوەندیی بە هێڵی (104)ی پۆلیس بكات و ئاگادارییان بكەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.