Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:54

نێچیرڤان بارزانی: لەیلا قاسم نموونەی كچێكی شكۆمەندی كوردستانە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ یادی 50 ساڵەی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هەڤاڵانی، رایگەیاند كە لەیلا نموونەی كچێكی شكۆمەندی كوردستانە و بۆ هەمیشە یادی دەمێنێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە "له‌ يادى په‌نجا ساڵه‌ى شه‌هيدكردنياندا، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيد له‌يلا قاسم و هه‌ڤاڵانى ده‌نێرين".

بڵاویشی كردەوە "ئه‌وان نموونه‌ى گيانفيدايى و به‌رخۆدانى گه‌لێكن كه‌ له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا، هه‌ميشه‌ ئاماده‌ بووه‌ هه‌موو قوربانييه‌ك ببه‌خشێت، به‌ڵام هه‌رگيز ڕاده‌ست نه‌بێت".

نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند "له‌يلا قاسم نموونه‌ى كچێكى شكۆمه‌ندى كوردستانه‌ كه‌ بۆ هه‌ميشه‌ يادى ده‌مێنێته‌وه"‌.

پەنجا ساڵ بەر لە ئێستا و لە بەرەبەیانی رۆژی 12/5/1974 لەیلا قاسم و چوار لە هەڤاڵانی بە ناوەكانی (جەواد ھەمەوەندی، نەریمان فوئاد مەستی، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان میران) لەلایەن رژێمی بەعسەوە لە شاری بەغدا، لەسێدارە دران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.