Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:41

كوردستان تیڤی و درامای كوردی

کوردستان TV
100%


كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس 

به‌هۆی بوونی ته‌له‌فزیۆن له‌ هه‌مووماڵێكدا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بین له‌ ئاستی هۆشیاركردنه‌وه‌ و ڕۆشنفكری خێزان و ئاشنا بوونی تاكی كورد به‌مێژووی و كلتووری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی.

هه‌میشه‌ ته‌له‌فزیۆن فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بووه‌ له‌دروستكردنی خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر و سه‌ركه‌وتوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌نده‌ به‌و كه‌ناڵه‌ی كه‌ خێزان سه‌یری ده‌كات راسته‌ له‌ ئێستادا تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان و سۆشیال میدیا به‌گشتی به‌شێكی زۆری له‌ خێزانه‌كانی سه‌رقاڵ كردووه‌،به‌ڵام له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی سه‌رده‌م، ته‌له‌فزیۆنه‌كان تائێستا خاوه‌نی بینه‌رێكی زۆری خۆیانن.

له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا، زۆربه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌رنامه‌كانیان تایبه‌ت ده‌كه‌ن به‌و بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌ به‌تایبه‌تیش زنجیره‌ دراماكان، له‌ زۆرێك وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی ئیسلامی بێگومان له‌كوردستانیش ته‌له‌فزیۆنه‌كان درامای تایبه‌ت و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان ده‌بێت بۆ ئه‌و مانگه‌ ده‌بێت.


كوردستان  تیڤی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی په‌خشی له‌17ی1یساڵی 1999، وه‌كو یه‌كه‌م كه‌ناڵ له‌نێو خاكی كوردستان هه‌میشه‌ به‌رنامه‌كانی له‌پێناو خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگای كوردستانییدابووه‌، هه‌ر بۆیه‌ سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی له‌خزمه‌ت خێزان و تاكی كوردستانیه‌كان دابووه‌، یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی گرنگی پێدراوه‌(دراما )بووه‌، هه‌مشیه‌ هاوكار و پاڵپشت بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان بتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان له‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ په‌خش بكه‌ن.

 ئه‌رشیفی درامای كوردیش گه‌واهی ئه‌و راستییه‌ ده‌ده‌ن بۆ نموونه‌ زنجیره‌ درامای (مه‌می ئاڵان) له‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ناسرحه‌سه‌ن و  چه‌ندین درامای تر وه‌كو(نامه‌كانی ئه‌شره‌ف) و( ریحانه‌) له‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند لوقمان غه‌ریب.

ئه‌مساڵیش له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا كوردستان تیڤی له‌رێگه‌ی زنجیره‌ درامای مێژوویی (ئادیابین) له‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن عه‌لی و به‌شی دووه‌می زنجیره‌ درامایی (8 دیوار) له‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند كارۆخ ئیبراهیم حه‌كیم به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵی له‌ ئه‌كته‌ری به‌ توانای كوردستان شه‌وانی ره‌مه‌زانی  بینه‌رێكی زۆری له‌خۆی كۆكردۆته‌وه‌، بێگومان لێره‌دا من باس له‌ ناوه‌ڕۆكی هه‌ردوو زنجیره‌ دراماییه‌كه‌ ناكه‌م له‌و كاته‌ی  ئه‌وه‌ش باش ده‌زانم كه‌هیچ كارێكی هونه‌ری به‌ بێ كه‌مووكوڕی نابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لای من گرنگه‌ ئه‌م درامایانه‌م زۆر پێ باشتره‌ له‌وه‌ی بینه‌رانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان یان خێزانی كوردستان سه‌یری زنجیره‌ درامایه‌كی توركی یان عه‌ره‌بی  یان مه‌كسیكی بكات، چونكه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ له‌و درامایانه‌ كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر خێزانی كوردستان دروست كردووه‌، زۆر جاریش هه‌ندێ له‌ودرامایانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان باسی له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ن كه‌ نه‌ته‌وه‌ه‌یه‌كی دواكه‌وتوون، بۆیه‌ پێم باشه‌ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌ تیڤییه‌كان زیاتربایه‌خ به‌ درامای كوردی بده‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانین له‌ رێگه‌ی هونه‌ری دراماوه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین، وه‌ بتوانین مێژووی گه‌له‌كه‌مان به‌ جیهان بناسێنین، له‌ هه‌مان كاتدا توانستی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌ جیهان بناسین.

له‌ كۆتاییدا ده‌ست خۆشی له‌ به‌رێوه‌به‌ر و ده‌سته‌ی كارگێری ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان  ده‌كه‌م..به‌هیوای به‌رده‌وامی.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.