ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تیی نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شداری له ڕێوڕه‌سمى يادى ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمانیی به‌نگلادش كرد كه له هۆتێل دیڤان له هه‌ولێر له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی به‌نگلادشه‌وه له عێراق ڕێك خرابوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و میوانان ئاماده‌ی بوون، فه‌لاح مسته‌فا به ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پیرۆزبایيی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمانیی به‌نگلادشی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تى به‌نگلادش گهيانده محه‌مه‌د فهزلوول باری باڵیۆزی به‌نگلادش له عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى بۆ خواستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.