وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئۆپەڕاسیۆنێكدا سێ بۆمبی چێنراوی چەكدارانی داعشیان پووچەڵ كردۆتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا هێزێكی لیوای 16ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری تیمی ئەندازیاری فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان سێ بۆمبی چێنراو لە نزیک گوندی قوشەڵان لە شارەدێی نەوجول لە میحوەری 3ی قادرکەرەم پووچەڵ کرایەوە.
بڵاویشی كردەوە: بە گوتەی تیمی ئەندازیاری کۆماندۆی کوردستان بۆمبەکان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دانراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.