ئەمڕۆ چوارشەممە مەلامستەفا بارزانی لە بارزان پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فڕەنسا كرد و دواتریش سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد.
هەر لە سەردانەكەیدا بۆ بارزان، مەلامستەفا بارزانی و یان برێم كونسوڵی گشتیی فڕەنسا بە یاوەری خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی لە مەزاری نەمران و غەفوور ئەحمەد قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، سەردانی مەزاری نەمران و یادگەی نیشتمانی بارزانی و مۆنۆمێنتی جینۆسایدی بارزانییەكانیان كرد.
ڤیدیۆ: سەردانی مەلامستەفا بارزانی و كونسوڵی گشتیی فڕەنسا بۆ مەزاری نەمران:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.