بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كامەران خەفاف میدیاكار و فەرماندەی پێشمەرگە سوپاسنامەكیان بڵاو كردەوە و تێیدا سوپاسی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتیان كرد بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو كامەران خەفاف میدیاكار و فەرماندەی پێشمەرگە له رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سماقووڵی گیانی لەدەست دا.
ئەمەی خوارەوە سوپاسنامەكەی بنەماڵەی کامەران خەفافە:-
بسم الله الرحمن الرحيم
بەڕێز سەرۆکی هێژا، کاک مسعود بارزانی
بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کاک نێچیرڤان بارزانی
بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاک مەسرور بارزانی،
بەناوی خۆم و بنەماڵەکەمانەوە، سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ جەنابتان دووپات ئەکەینەوە بۆ ئەو هەموو هاوخەمی و هاوسۆزییە راستگۆیانەیە کە هەتانبوو بۆ گیانلەدەستدانی برامان (کامەران خەفاف). خوای گەورە پارێزگارتان بێت لە هەموو خەمێک. هەمیشە سەرکەوتوو و پایەداربن.
برای کۆچکردوو، بەناوی بنەماڵەوە
عەلی کەمال خەفاف
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.