Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 15:50

لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی خەڵكی وڵاتی هیندستان دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی هیندی دەستگیر كرا كە كاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەكرد.

ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە: ‎دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمان، بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکان بەناوی (م، أ، د) کە خەڵکی وڵاتی هندستانە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.

بڵاویشی كردەوە: لە کاتی دەستگیرکردنیدا بازرگانەكەی ماددەی هۆشبەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و کەلوپەلی پێوانەکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری لابووە.

‎هەروەها بڵاوی كردەوە: ئەم بازرگانە هیندییە کاری دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر بووە بەسەر چەند هاووڵاتییەکی بیانی کە بە مەبەستی کارکردن هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لە شاری هەولێر نیشتەجێ بوونە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.