ئه‌مرۆ دووشەممە مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی پێشوازی له گایه‌ر فیهلد سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنه نێودهوڵهتییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی (Medical Aid Initiative Norway) کرد.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاری لەنێوان هەردوولا و بارودۆخی مرۆیی له هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنه نێودهوڵهتییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی دڵنیایی دا کە بەردەوام دەبن لە ناردنی هاوكاریی مرۆیی و پزیشكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی كرد بۆ پێشکەشکردنی ئاسانكاری و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان.
سەرۆکی حکوومەت هاوكارییه‌كانی ڕێكخراوی ناوبراوی بەرز نرخاند كه به لەگەڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە بواری هاوكاریی مرۆیی ئەنجام دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.