دوای ئەو شەوپۆڵە بارانبارینەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە زنجیرە چیاكانی سنووری شارۆچكەی سیدەكان سپی پۆش بوون.
بەفربارینەكە ئەمڕۆ لە شاخەکانی هەڵگورد، بەربزین، شەکیو، سەری داڵانپەڕ و زنجیرە چیاکانی خواکوڕک و چیای ئاودەل کیوی لە سنووی شارۆچكەی سیدەکان بارین.
بەهۆی ئەم بەفربارینەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو لە ناوچەکە نزم بووەتەوە و كەشوهەوا تەواو سارد بووە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی باران و بەفربارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تا سبەی سێشەممە بەردەوام دەبیت.
سیدەكان / مەهدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.