Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:47

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران په‌يوه‌ندييه‌كانیان تاوتوێ كرد

کوردستان TV
100%

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له‌ تاران له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێراندا، تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بايه‌خ و گرنگيى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان بۆ هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌ و باسيان له‌ زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌ته‌كانى زيادكردنى جووله‌ و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكييه‌ ئابوورييه‌كان و كار و پرۆژه‌كانى كه‌رتى تايبه‌تى ئێرانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تيشكيان خسته‌ سه‌ر دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و داكۆكييان له‌ پاراستنى سه‌قامگيرى كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.