وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 99 ملیۆن و 910 هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوا.
له راگهیهندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوایە و بەپێی پلانی شارەوانی، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دانانی سیستەمی ئاودێریی ئۆتۆماتیكی بۆ دوورگەی ناوەڕاستی شەقامی سەرەكیی دەروازەی شار.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش داوه، ئەو گوژمەیە بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات فەرمانی وەزاری بۆ خەرجكردنی دەرچووە كە ئامانج لێی پاراستن و پەرەپێدانی ناوچە سەوزایییەكان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.