سیروانی نوێ له كوڕان و ئافره‌تانی كه‌ركوك له كچان بوونه پاڵه‌وانی ڕاكردنی قه‌راخ شار.
له ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه 4ی5ی2024، له شاری كه‌ركوك پاڵه‌وانێیه‌تی ڕاكردنی قه‌راخ شار له‌سه‌ر ئاستی كوڕان 8 كم و كچان 4كم بۆ یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌نجامی ڕاكردنه‌كه له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاست به‌م شێوه‌یه‌بوو:
له‌سه‌ر ئاستی كوڕان:
1- سیروانی نوێ 6 خاڵ
2- سه‌وره 17 خاڵ
3 پێشكه‌وتن 23 خاڵ
له‌سه‌ر ئاستی كچان
1- ئافره‌تانی كه‌ركوك 10 خاڵ
2- كه‌یوان 28 خاڵ
3- خانه‌قین 41 خاڵ.
له كۆتاییدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگر و سكرتێر و ئه‌ندامان له یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان خه‌ڵات و جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌خشرا به پاڵه‌وانان.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان، كاروچالاكییه‌كانی به پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌دات.
له‌كه‌ركوك پێشبڕكێی ڕاكردنی قه‌راخ شار به‌ڕێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.