ئهمڕۆ یەكشەممە5ی5ی2024، یەكەمین كۆنفڕانسی دڵنیایی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت و كۆنفڕانسەكەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری دڵنیایی سەر بە وەزارەتی دارایی سەرپەرشتی دەكرێت.
كۆنفڕانسەكە بۆ ماوەی دوو رۆژ ئهمڕۆ و سبەی لە كاتژمێر 10ی بەیانی لەژێر ناونیشانی (دڵنیایی ژیان و سەرمایەت دەپارێزێت) لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
بابەتەکانی کۆنفرانسەكە چوار پانێڵ لەخۆدەگرێت بەمشێوەی خوارەوە:-
پانێڵی یەکەم:
دامەزراندنی کۆمپانیای دڵنیایی نیشتیمانی لە هەرێمی کورستان.
پانێڵی دووەم:
کێشە و گرفتەکانی دڵنیایی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.
پانێڵی سێیەم:
ڕۆڵی دڵنیایی لە گەشەی ئابووری هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ.
پانێڵی چوارەم:
ڕۆڵی تەکنەلۆجیای زانیاری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی دڵنیایی لە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.