Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:20

رووسیا.. له‌ ڤیستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تییدا چه‌ند به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری كوردی نمایش ده‌كرێن

کوردستان TV
100%


له‌ مۆسكۆی پایته‌خی وڵاتی رووسیا له‌ 9/5/2024 له‌ فیستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی كۆنسێرڤاتۆریای چایكۆڤسكی میوانداری له‌ بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت دا ده‌كات،به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی سه‌ركه‌وتنی گه‌لانی سۆڤیه‌ت له‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌سه‌ر نازییه‌كاندا . 


له‌ ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا ، گرنگی تایبه‌ت مۆسیقای فۆكلۆری كوردی و ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ كوردانه‌ ده‌درێت كه‌ له‌پاڵ گه‌لانی دیكه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران ئازایانه‌ و خۆنه‌ویستانه‌ له‌ پێناو وڵاته‌كه‌یان خه‌باتیان كرد، له‌ ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكیی له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی ئه‌نجام ده‌ده‌رێت وه‌كو بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب ،پێشكه‌ش كردنی گۆرانی ره‌سه‌نی كوردی به‌م شێوه‌ی خواره‌: 
پێشكه‌شكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی  په‌ڕتووكی "كتێبی یاده‌وه‌رییه‌كان، به‌شداری كورد له‌ سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌ش به‌سه‌ر نازییه‌كاندا ١٩٤١-١٩٤٥"، كه‌ له‌لایه‌ن د. دانه‌ر ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ڕۆشنبیری و گشتییه‌كانی ڕووس و كورد، نوێنه‌ری   حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووسیای فیدڕاڵ ئاماده‌ كراوه‌، له‌ نووسیندا پشت به‌ ئه‌رشیفه‌ كۆنه‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌ تازه‌ ده‌رچووه‌كان و په‌یامی خزم و كه‌س و كاری به‌شداربووانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌ستراوه‌.

هه‌رله‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین  هۆنراوه‌ و شیعر به‌ زمانی ڕووسی و كوردی له‌لایه‌ن چه‌ند شاعیرێكه‌وه‌  پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان ده‌كرێت وه‌ چه‌ند ،له‌گه‌ڵ پارچه‌مۆسیقایه‌كی ڕووسی له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ مۆسیقژه‌نه‌كانی كۆنسێرڤاتۆریای چایكۆڤسكی پێشكه‌ش ده‌كرێت. 

له‌ باره‌ی مۆسیقای كوردیش له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا چه‌ند پارچه‌ مۆسیقای فۆكلۆری كوردی و مێژووی له‌ لایه‌ن چه‌ند مۆسیقژه‌نێكی دیار كه‌ له‌ كوردستانه‌وه‌ ته‌شریف ده‌به‌نه‌ مۆسكۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت، كه‌ میلۆدی و گۆرانییه‌كان به‌ ئامێری مۆسیقای كولتووری كوردی (ده‌ف، قانونوون، عود، شمشاڵ و زووڕنا) پێشكه‌ش ده‌كرێن، به‌شداربووان به‌ جۆره‌كانی گۆرانی فۆلكلۆری وه‌ك لاوك و به‌سته‌ و حه‌یران ئاشنا ده‌بن، و ده‌خزێندرێنه‌ ناو كه‌شوهه‌وای مۆسیقای ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان.
ئه‌ندامانی گرووپی مۆسیقا پێكدێن له‌ هه‌ریه‌ك له‌: زانا جه‌به‌لی – عود، گۆرانی وتن ،میڤان ئه‌مین – قانوون،فه‌رمه‌ند خه‌یلانی – زووڕنا،ژینا خولقی – ده‌ف  . 
  شایانی باسه‌ فیستیڤاڵه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌شتی دكتۆره‌ سڤێتڵانه‌ ڕاوه‌ندی-فادای گه‌وره‌ توێژه‌ری په‌یمانگای ڕۆژهه‌ڵاتناسی (زانستی ئه‌كادیمیای ڕووسیا) ده‌بێت، چه‌ندین به‌رهه‌می تری گه‌لانی جیهان  له‌م فیستیڤاڵه‌دا  پێشكه‌ش ده‌كرێن.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.