Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:41

كەشناسی: دوای نیوەڕۆ و شەو شەپۆڵی بارانبارین بەهێزتر دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی بوومەلەرزەزانی رایگەیاند كە دوای نیوەڕۆ و لە كاتی شەودا شەپۆڵی بارانبارین بەهێزتر دەبێت و بارانێكی زیاتر دەبارێت.

كەشناسی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند و تاوەباران لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ کاریگەرییەکە بەهێز دەبێت و هەورەتریشقە و لێزمەباران لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت، بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە و ئیدارەی گەرمیان.

راشیگەیاند: بۆ کاتەکانی شەو پێشبنی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆڵە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی هەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 2 تـــا 5 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەم .

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی پێشبینی كرد: ئاسمان هەورى باراناوی دەبێت و لێزمەباران و هەورە برووسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکە کەمێک لاواز دەبێت.

 

كەشناسی پێشبینی پلەکانی گەرمای شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-

هەولێر: 21

سلێمانی:  20

دهۆك:  21

زاخۆ:  22

هەڵەبجە: 20

کەرکووک: 25

سۆران: 19

حاجی ئۆمەران: 13

گەرمیان: 26

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.